ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
گەر سێوێک بوو، لەتی دەکەم:
لەتێک بۆ خۆم، لەتێک بۆ تۆ.

بزەیەک بوو لەتی دەکەم:
لەتێک بۆ خۆم، لەتێک بۆ تۆ.

خەفەتێک بوو، بەشت نادەم،
هەڵیدەمژم وەک دوا پەتۆ١... !

١. پەتۆ: دوایین هەناسە
(١٩٨٣/١٢/٢١ - پراک)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit