ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
پیاوێک سه‌ری به شانی
شۆڕه‌ژنێک کردووە
زارۆیه‌کی ئارامه و
له بێشکه‌دا نووستووە!

خۆزگه‌م به خۆی!
من وە‌ک ئه‌و نیم، بۆیه چاوم پێی هه‌ڵنایێ
من چه‌ن جارێ سه‌ر به شانی ژنێک ده‌که‌م،
لەبه‌ر سرته‌ی ژنانی دی خه‌وم نایێ!

فەرهەنگۆک:
شۆڕه‌ژن: ژنی جوانخاس، ژنی شۆخ و شه‌نگی جوان
زارۆ: منداڵ، منداڵی بچووک
سرته: چرپه چرپ، قسه‌ی هێواش
(موسکۆ - ١٩٨٣/٣/٣)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit