ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
هاوڕێم!
تۆ پێم ناڵێی،
کێ نهێنی ئەم ژوانەی درکاندووە؟
چ دەستێک، بەم نیوەشەوە،
بنەشەوبۆی ئەم هەواڵەی تەکاندووە؟

لەو ساتەوە کە تۆ هاتووی
تریفەی مانگ، بەپێدزە دێتە ژوورێ.
سروە، پەردەی پەنجەرەکەم دەلەرێنێ.
گەڵا، دەچێتە تەک گەڵا و
ڕازی ژوانی ئەم شەوەمان دەچرپێنێ...

هاوڕێم!
تۆ پێم ناڵێی،
کێ نهێنیی ئەم ژوانەی درکاندووە؟
چ دەستێک، بەم نیوەشەوە،
بنەشەوبۆی ئەم هەواڵەی تەکاندووە؟

فەرهەنگۆک:
ژوان: جێگای بەیەک گەیشتنی عاشقان، بەڵێن، جێگایەکە کە ڕاوێژ و پەیمانێکی تێدا گیرابێ
درکاندن: دەربڕینی شتێک کە پێویست نەبێ بە وتن
تریفە: شەوقی مانگ
پێدزە: پێدزکێ، شاراوە
سروە: دەنگی بای سووک
دەچرپێنێ: بە گوێی یەکێکدا دەیڵێت
(١٩٨١/٧/١٦،١٧ - پۆتسدام)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit