که سه‌یرت ده‌که‌م،
هه‌ر دوو گلێنه‌م
ده‌بنه کانیله‌ی سایه‌ی که‌پری مێو.
که ماچت ده‌که‌م
وەکوو دڵۆپێک خوناوی شاخان
دهتکێیته سه‌ر لێو.
که به ئاسته‌میش قامکم ده‌تگاتێ:
ده‌بم به زەلێک،
دەمهێنێ و ده‌مبا
وردە شه‌پۆلی ته‌زووی ڕۆحئهنگێو!
هه‌ر دوو گلێنه‌م
ده‌بنه کانیله‌ی سایه‌ی که‌پری مێو.
که ماچت ده‌که‌م
وەکوو دڵۆپێک خوناوی شاخان
دهتکێیته سه‌ر لێو.
که به ئاسته‌میش قامکم ده‌تگاتێ:
ده‌بم به زەلێک،
دەمهێنێ و ده‌مبا
وردە شه‌پۆلی ته‌زووی ڕۆحئهنگێو!
فەرهەنگۆک:
داگیرسان: هەڵگیرسانی ئاگر و چرا، (لێرەدا داگیرسانی هەست، داگیرسانی ڕۆح مانا دەدات)
گلێنه: شتێکی خڕی توێ توێیه له ناو کالانه‌ی چاودا که بیلبیله‌ی تێدایه، کزن
کانیله: کانیاوی بچووک
که‌پر: سێبەرێکە لە دار و گەڵا و کۆڵەکە لە هاویناندا درووست دەکرێ، هۆڵک، که‌په‌ر، کوولا،
مێو: درەختی ترێ، ڕەز
دڵۆپ: قهترە، چکه، تکه‌ی ئاو و شتی شل
خوناو: ئاونگ، شەونم، نمەنمەی باران
ئاسته‌م: سه‌خت، دژوار، زه‌حمه‌ت
زه‌ل: گیایه‌کی لق درێژ که له ئاودا ده‌ڕوێ
ته‌زوو: ته‌رزه، مووچڕک و له‌رزینێکی بێ په‌روایه دێ به سه‌ر ئه‌ندامی گیانداردا له سه‌رما یان له ترسا یان لە خۆشییا، (لێرەدا تەزووی خۆشی و چێژ بردن مانا دەدات)
ڕۆحئهنگێو: ئەوەی گیان دەپێکێ