منم ژیانی پڕ لە سۆزی،
لە نیشتماندا نزیک و دووری،
کاری کردە سەر ناخی گیانم و
پەنجەی بردم بۆ خامەی جەسووری
منم لایلایەی هەژاری و ڕۆژگار،
ناڵەی دەوروپشت، هەناسەی ئازار،
گوێچکەی تەمەنیان زرینکاندمەوە،
خستمیانە کار، بە هیوای بەهار.
منم شەپۆلی ئازار و تاڵیم
خەندەی کوشت لەسەر لێوی منداڵیم،
بەڵام زۆر بیری بەرزی ژیانی
بەرەو دەماخی ساوا ڕاماڵیم.
منم گەردانەی گەردنی خەیاڵ.
ساتێ فریشتەی جوانیم دێتە پاڵ،
تابلۆی هونەرم، بۆ ساز دەکاتن،
دەمخاتە بزە و خولیای گڕوگاڵ
منم سروشت و هونەر و جوانی،
ئاواز و هەڵبەست، نووزە و گۆرانی،
یەکە بە یەکە لێویان ماچ کردم،
منیش بۆم گوتن هەرچەندم توانی.
لە نیشتماندا نزیک و دووری،
کاری کردە سەر ناخی گیانم و
پەنجەی بردم بۆ خامەی جەسووری
منم لایلایەی هەژاری و ڕۆژگار،
ناڵەی دەوروپشت، هەناسەی ئازار،
گوێچکەی تەمەنیان زرینکاندمەوە،
خستمیانە کار، بە هیوای بەهار.
منم شەپۆلی ئازار و تاڵیم
خەندەی کوشت لەسەر لێوی منداڵیم،
بەڵام زۆر بیری بەرزی ژیانی
بەرەو دەماخی ساوا ڕاماڵیم.
منم گەردانەی گەردنی خەیاڵ.
ساتێ فریشتەی جوانیم دێتە پاڵ،
تابلۆی هونەرم، بۆ ساز دەکاتن،
دەمخاتە بزە و خولیای گڕوگاڵ
منم سروشت و هونەر و جوانی،
ئاواز و هەڵبەست، نووزە و گۆرانی،
یەکە بە یەکە لێویان ماچ کردم،
منیش بۆم گوتن هەرچەندم توانی.
(هەولێر - ١٩٦٦/٦/١٨)