ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
زۆر لێت دوورم، ڕاستە گیانە
بە پەرۆشم، دڵ پڕ جۆشم
جەستەم وەک چاو لە گریانە
لەناو شارێکی خامۆشم...

لەسەر پەردەی تاریکی شەو
شێوەی جوانت دەنەخشێنم
هەرگیز لە چاو ناکەوێ خەو،
دەیپەرستم، دەیدوێنم! ...

(١٩٦٥ - بەعقووبە)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit