ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
بڕیار بوو پێشێل بکەم دڵداریت
بپچڕێنم ژێی سۆزی یادگاریت

تا تێکەڵ گیانی یەزدان نەبمەوە
بۆ نێو پەرستگەی چاوت نەچمەوە

بڕیار بوو کەوا ئاگرێکی خۆش
پەیامەکانت گشت بگرێتە کۆش

بەڵام تنۆکە فرمێسکی ئەمڕۆت
وای کرد گۆرانی بڵێمەوە بۆت

لە جاران پتر بەندەی جوانیت بم
شاعیری بزەی کامەرانیت بم

(١٩٦٦ - هەولێر)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit