ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
مناڵەکان!
ئەی بێلانە ژینتاڵەکان:
زۆر لەمێژە دایکەکانی ئەم وڵاتە،
مەمکەکانیان
شیری سەربەستی تیا قاتە.
زۆر لەمێژە کێوەکانی ئەم وڵاتە
پێغەمبەرێکیان تیا قاتە!

مناڵەکان!
لە ئاگردانی چاوتاندا
من چاوەڕێی زەردەشتێکم
بێ، جێ بەو بتانە لەق کا.
من چاوەڕێی
چەخماخەی ئاڤێستایەکم
بێ جەرگی تاریکی شەق کا...
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit