ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
مناڵەکان!
لە وانەکانی دوێنێمدا
گوتم ئێمە، لەوەتی هەین
درۆ لەگەڵ خۆمان دەکەین
لە ژیانمانا
لە کردەوە و نووسینمانا، بێ فەلسەفەین!

ئەمەم گوت و دنیا ڕما
هەوری تانە
بەرەو ئاسۆی بیرم جما!
مناڵەکان!
توخوا کەی بپرسن لێیان
بپرسن لەوانەی چاویان
تینی ناگاتە بەر پێیان

مەترسن، بپرسن، بڵێن:
لە سەفەری دوڕگەی خوێنا
بۆ مناڵان چیتان هێنا
پێمان بڵێن، چیتان هێنا؟ !
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit