وشەکانی شیعری ئەمشەو
ڕەوە کۆترێکی سپین.
لە بەندیخانەی سنگمدا
سەرسام دەژین.
دەنووک لە زامم وەردەدەن
ئاگر لە هەستم بەردەدەن.
دەیانەوێ
دەروازەکەی سنگم لەق کەن،
لە دەلاقەی زامێکەوە ڕزگار بن و
تارای شینی ئاسمان شەق کەن.
بەڵام دوودڵم، نازانم
لەبەر پەنجەرەی کام کچا
بەرەڵڵا کەم کۆترەکانم؟
لە دوای ئەوەی خۆشەویستم
پەنجەرەی خۆی لێ داخستم.
***
دەزانم... ئەمشەو... ژانەکەم
هەورێکە، بارانی پێیە
هەر دڵۆپێک لەو بارانەش
هەگبەیەکی پڕ ئاوازی بێ گرێیە!
بەڵام دوودڵم، نازانم،
بەسەر کام کێڵگەی تینوودا... تێر ببارم؟
بۆ شەوی تاریکی کام قژ... چرای هەستم بسووتێنم و
چەپکێک ڕووناکی ببەستم؟
لە دوای ئەوەی
خەرمانی خەونی مناڵی
گەردەلوولی شین ڕایماڵی.
دەتوانم... ئەمشەو... ژانەکەم
بکەم بە ڕستەبازنێک
بازنی وا
خەونی زەندی خانزاد بووبێ،
شاعیرێک داینەڕشتبێ... بۆ شاژنێک
بەڵام دوودڵم، نازانم،
بۆ کام مەچەک لە دایک بن بازنەکانم؟
لە دوای ئەوەی
کۆتری مەچەکی سپیی خۆشەویستم،
بێ ماڵاوایی، بە کڕی،
لە شەقەی باڵی دا، فڕی!
ڕەوە کۆترێکی سپین.
لە بەندیخانەی سنگمدا
سەرسام دەژین.
دەنووک لە زامم وەردەدەن
ئاگر لە هەستم بەردەدەن.
دەیانەوێ
دەروازەکەی سنگم لەق کەن،
لە دەلاقەی زامێکەوە ڕزگار بن و
تارای شینی ئاسمان شەق کەن.
بەڵام دوودڵم، نازانم
لەبەر پەنجەرەی کام کچا
بەرەڵڵا کەم کۆترەکانم؟
لە دوای ئەوەی خۆشەویستم
پەنجەرەی خۆی لێ داخستم.
***
دەزانم... ئەمشەو... ژانەکەم
هەورێکە، بارانی پێیە
هەر دڵۆپێک لەو بارانەش
هەگبەیەکی پڕ ئاوازی بێ گرێیە!
بەڵام دوودڵم، نازانم،
بەسەر کام کێڵگەی تینوودا... تێر ببارم؟
بۆ شەوی تاریکی کام قژ... چرای هەستم بسووتێنم و
چەپکێک ڕووناکی ببەستم؟
لە دوای ئەوەی
خەرمانی خەونی مناڵی
گەردەلوولی شین ڕایماڵی.
دەتوانم... ئەمشەو... ژانەکەم
بکەم بە ڕستەبازنێک
بازنی وا
خەونی زەندی خانزاد بووبێ،
شاعیرێک داینەڕشتبێ... بۆ شاژنێک
بەڵام دوودڵم، نازانم،
بۆ کام مەچەک لە دایک بن بازنەکانم؟
لە دوای ئەوەی
کۆتری مەچەکی سپیی خۆشەویستم،
بێ ماڵاوایی، بە کڕی،
لە شەقەی باڵی دا، فڕی!
* کەنداڵ: گوندێکی نزیک مەخموورە، لە ساڵانی (١٩٧٠ - ١٩٧١) تێیدا مامۆستا بووم.