خۆشەویستم،
بوو بە ساڵێ
چاوت دەستی چاوەکانی نەگوشیوم
بوو بە ساڵێ
ئاوریشمی قژ
شان و ملی نەپۆشیوم.
***
بوو بە ساڵێ
گوێم تامەزرۆی ڕۆژباشێکە،
گوێم تامەزرۆی گیان باشێکە
بوو بە ساڵێ
تینووترم
لە گەڵای زەردی هەڵوەریو.
تینووترم لە بیابانی
هەزاران ساڵ باران نەدیو!
***
کتێبەکان
گەرماییی تۆم پێ نابەخشن
باڵندەکان
چریکەیان تامی چپەی شیرین نادا
ئەو بتانەی
لە دوای تۆ هاتنە پەرستگەم
بە یەک سروەی بیرەوەریت دێن بە لادا.
***
وەرە گیانە،
لە تۆڵەی خۆم،
لە تۆڵەی تۆ
لە تۆڵەی ئێسکی ناو گڵکۆ،
لە تۆڵەی مەم
لە تۆڵەی زین
هەزاران مەم...
هەزاران زین...
کارتۆنەکان بسووتێنین
دیوارەکان بڕووخێنین
جامبازەکان
ئەوانەی وەک پارچەیێ گۆشت،
تۆیان برد بۆ هەڕاجخانە
تۆیان فرۆشت
وەرە گیانە،
برۆ و سەریان با بتاشین، هەشی پیا کەین
گەر مەم و زین وایان نەکرد،
ئەدی ئێمە بۆ وا ناکەین؟
دە پێم بڵێ بۆ وا ناکەین؟ !
بوو بە ساڵێ
چاوت دەستی چاوەکانی نەگوشیوم
بوو بە ساڵێ
ئاوریشمی قژ
شان و ملی نەپۆشیوم.
***
بوو بە ساڵێ
گوێم تامەزرۆی ڕۆژباشێکە،
گوێم تامەزرۆی گیان باشێکە
بوو بە ساڵێ
تینووترم
لە گەڵای زەردی هەڵوەریو.
تینووترم لە بیابانی
هەزاران ساڵ باران نەدیو!
***
کتێبەکان
گەرماییی تۆم پێ نابەخشن
باڵندەکان
چریکەیان تامی چپەی شیرین نادا
ئەو بتانەی
لە دوای تۆ هاتنە پەرستگەم
بە یەک سروەی بیرەوەریت دێن بە لادا.
***
وەرە گیانە،
لە تۆڵەی خۆم،
لە تۆڵەی تۆ
لە تۆڵەی ئێسکی ناو گڵکۆ،
لە تۆڵەی مەم
لە تۆڵەی زین
هەزاران مەم...
هەزاران زین...
کارتۆنەکان بسووتێنین
دیوارەکان بڕووخێنین
جامبازەکان
ئەوانەی وەک پارچەیێ گۆشت،
تۆیان برد بۆ هەڕاجخانە
تۆیان فرۆشت
وەرە گیانە،
برۆ و سەریان با بتاشین، هەشی پیا کەین
گەر مەم و زین وایان نەکرد،
ئەدی ئێمە بۆ وا ناکەین؟
دە پێم بڵێ بۆ وا ناکەین؟ !