ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
عەبدوڵڵا پەشێو دیوانی براکوژی
٩. گەورەینە! لە سایەتان
گەورەینە! لە سایەتان
بەعس لەناو دەمماندا، زمانێکە و دەگەڕێ
بەعس کەڵەگایەکە،
سبەینە و ئێواران، لە ئاوەزمان دەپەڕێ!

کێ بێ بەعس نەناسێ؟
تا دوێنێ هەتیوێک بوو؛
زەلامکووژ، زلحۆرت، جرپن
لە سای سەرتان هاتەوە... .
هاتەوە و کەس نایبینێ
وەکوو تارمایی مردن.

لێمان بوو بە 'تی ئێن تی'
چووە ناو سەفتەی دینار
لەگەڵمان دێتە سەر خوان
جێمان لەگەڵ بەش دەکا و
لەگەڵمان دەچێتە ژوان!

لەناو مانشێتی ڕۆژنامەکاندا
بەعس دەبینم
لەناو مەوکیبی سەرکردەکاندا
بەعس دەبینم
لە فیفتی فیفتی ناو پەرلەماندا
بەعس دەبینم
لە دیل کوشتن و بەرائەت پێدان
لە زەنگ لێدانی نیوەشەواندا
بەعس دەبینم

لە سایەی ئێوە
ئەوا چاوێکم شایی دەگێڕێ
چونکە چاوەکەی شاگەشە بووە
چونکە دەماری برای بڕاوە.

لە سایەتان
ئەمڕۆ لە شارە دیلەکەم
جەمەدانی پێشمەرگەیەک
ساڵەهای ساڵ تاج لەسەرێک
زۆر نەماوە، لەبەر چاوم
ببێ بە خوودەی عەسکەرێک!
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit