ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
عەبدوڵڵا پەشێو دیوانی براکوژی
٣٣. کوردستانیان هێند خۆشدەوێ...
کوردستانیان هێند خۆشدەوێ،
ئەوا دەیکەن بە مەزارێک،
تاکی نەبێ له جیهانا
ئێمەشیان هێندە خۆشدەوێ،
شادمان دەکەن بە فیدراڵی
لە چوارچێوەی گۆڕستانا!

خۆشیان وەکو دوو پاڵەوان،
کە کەس نەما
نەفرەت دەکەن لە خەنجەر و تیر و کەوان...
بەیانی ئاشتی مۆر دەکەن؛
یەکیان دەبێ به مجێور،
ئەوی تریان بە زێدەوان!

١٩٩٥ کۆرسۆ(فینلاند)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit