ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
شەوێک دوژمن، دەستێکی کرمنی کڕی
بۆ شنۆی برد
مەزاری شای هەڵۆیانی پێ هەڵدڕی.
ئەمەی کرد و وەک ڕێژسیۆر خۆی پەنا دا،
بە فیکەیەک پەردەی لەسەر شانۆ لادا...
ئیتر هەڵۆ لە هێلانەی شێواو دەربوون؛
دەم لە زمان،
دەست لە پەنجە،
چاوەکانیش لە گلێنەی خۆیان بەربوون.
لە گەورەم پرسی: چ باسە؟
گوتی: دوژمن گەلێک ژیرە،
فێڵ و دەهۆی هەزار ڕەنگە...

لە زارۆم پرسی: چ باسە؟
گوتی: دوژمن بەختی هەیە،
کە هەڵۆ هێندە دەبەنگە!

١٩٨٤/٣/١٩
بە بۆنەی هەڵدانەوەی مەزاری سەرۆک بارزانی نووسراوە لە شنۆ، کە پیلانێکی ساکارانەی داگیرکەران بوو بۆ تێکبەردانی کورد و سەریشی گرت!
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit