ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
عەبدوڵڵا پەشێو دیوانی براکوژی
٢٠. باڵندەیەک بووم شەکەت و تەنیا
باڵندەیەک بووم شەکەت و تەنیا
باڵێکم کۆچ بوو، باڵێک ڕاپەڕین
نەمردم، جارێک گەیشتمە قۆناخ
دوای هەزاران جار کەوتن و فڕین.
باڵێکم دا بەم، باڵێکم دا بەو... .
دوای سەفەری دوور بردمیەوە خەو
بەیانی هەڵسام،
دەست شەتەکدراو
پێ شەتەکدراو
دەم شەتەکدراو
بە زیندوویەتی، ئاوەڕووتکرا...
چەمی ئومێدم بوو بە ئاوەڕۆ
ئاڵای شەکاوەم بوو بە دوو پەڕۆ!
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit