ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
عەبدوڵڵا پەشێو دیوانی براکوژی
١٤. شەکرەشارە خامۆشەکەم
شەکرەشارە خامۆشەکەم،
چۆپیکێشە ڕەشپۆشەکەم
داگیرکراوە ئازادەکەم،
دایکەکەم، جگەرگۆشەکەم:
وریا بە! ئەوەی دەتدەنێ
ژەهراوە... . ژەهراوە... ژەهراو
وریا بە! ئەوەی دەتدەنێ
ژەهراوە... ژەهراوێکی خەست
بادەکە هەمان بادەیە
چ ئەم دەست بیدا، چ ئەو دەست!
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit