ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
عەبدوڵڵا پەشێو دیوانی براکوژی
١٣. لە پەراسووی شەهیدانی
لە پەراسووی شەهیدانی
هەر سی ساڵەی براکوژی،
جەنگەڵێکی چڕ و تژی
ڕاست کەنەوە لە بەردەمیان
با ڕۆندک بێ خواردنەوەیان
تۆزی خوێن بێ هەر سێ ژەمیان.
بە دووکەڵی ئاهی دایکان قانگیان بدەن
چاوی سووریان پڕ چقڵ کەن...
لێ نەگەڕێن
کوردکوژەکان
بگەنە سەدەی داهاتوو
نەوەک ئەویش ئاوەگڵ کەن!
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit