ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
بۆ ئافراندن -
شاعیرێک داو داو
دەزووی خەیاڵ ڕایەڵ دەکا،
موزیکژەن ژێ دەخرۆشێنێ،
نیگارکێشیش ڕەنگ هەڵدەکا...
ئەی ئەو خەونە لاملانەی
هەموو شەوێک تێم دەورووکێن؟
لە تۆرمەی کام هەسارەن؟
لە کوێوە دێن؟
کام شاقەڵەم دەیانچێنێ؟
کێ مۆنتاژی لە ئەستۆیە؟
بە دیکۆری کام جادووکار وا دەنەخشێن؟
٢٠١٥/١/٨ - ڕیگا
لاپەڕەی ٢٣٢,٢٣٣
نووسین: خالید قادری

پەراوێز edit