شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: بۆ سیگمۆند فرۆید سەبارەت: ٢٠١٥/١/٨ - ڕیگا - لاپەڕەی ٢٣٢,٢٣٣ - نووسین: خالید قادری بۆ ئافراندن - شاعیرێک داو داو دەزووی خەیاڵ ڕایەڵ دەکا، موزیکژەن ژێ دەخرۆشێنێ، نیگارکێشیش ڕەنگ هەڵدەکا... ئەی ئەو خەونە لاملانەی هەموو شەوێک تێم دەورووکێن؟ لە تۆرمەی کام هەسارەن؟ لە کوێوە دێن؟ کام شاقەڵەم دەیانچێنێ؟ کێ مۆنتاژی لە ئەستۆیە؟ بە دیکۆری کام جادووکار وا دەنەخشێن؟ ++++++++++++++++++++++