ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
مەلێک هەیە سەیر و سۆبەت.
کێ ناوەکەی بۆم هەڵدێنێ؟
باڵدارێکە،
بێ قەفەز و قەفەزەوان
نە هیچ دەچێ بە قوڕگیدا، نە دەخوێنێ.
باڵدارێکە،
شووڵەکانی قەفەزیشی بۆ هەڵبڕیت،
ڕەهاشی کەی،
هێندە نابا، هەر خۆی... بەلەز...
فڕکە دەکا،
پێچێک دەدا و دەچێتەوە بۆ ناو قەفەز!
***

بیر لە هەموو باڵدارانی ئەم دنیایە بکەنەوە:
باڵداری دەشت،
باڵداری شاخ،
باڵداری ناو دەوەنجاڕ و مێشە و چوغورد...
هی بەرزەفڕ،
هی نەویفڕ،
هی گۆشتخۆرە،
هی دانخۆرە،
یەکە یەکە... درشت و ورد...
مەڵێن نییە!
من مەلێکی وا دەناسم،
کە پێی دەڵێن سەرکردەی کورد!
٢٠١١/٩/٢٥ - ڕیگا
لاپەڕەی ١٤٠,١٤١,١٤٢
نووسین: خالید قادری

پەراوێز edit