شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: قەفەزپەرەست سەبارەت: ٢٠١١/٩/٢٥ - ڕیگا - لاپەڕەی ١٤٠,١٤١,١٤٢ - نووسین: خالید قادری مەلێک هەیە سەیر و سۆبەت. کێ ناوەکەی بۆم هەڵدێنێ؟ باڵدارێکە، بێ قەفەز و قەفەزەوان نە هیچ دەچێ بە قوڕگیدا، نە دەخوێنێ. باڵدارێکە، شووڵەکانی قەفەزیشی بۆ هەڵبڕیت، ڕەهاشی کەی، هێندە نابا، هەر خۆی... بەلەز... فڕکە دەکا، پێچێک دەدا و دەچێتەوە بۆ ناو قەفەز! *** بیر لە هەموو باڵدارانی ئەم دنیایە بکەنەوە: باڵداری دەشت، باڵداری شاخ، باڵداری ناو دەوەنجاڕ و مێشە و چوغورد... هی بەرزەفڕ، هی نەویفڕ، هی گۆشتخۆرە، هی دانخۆرە، یەکە یەکە... درشت و ورد... مەڵێن نییە! من مەلێکی وا دەناسم، کە پێی دەڵێن سەرکردەی کورد! ++++++++++++++++++++++