ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
تۆ ئازادیکوژیت، گیانە،
لە سووچێکی ژوانگەیدا دیلت کردووم،
بێخەم لە چرکەچرکی کات،
بێئاگا لە بوون و نەبوون.
تو ئازادیبەخشیت، گیانە،
ژوانگەیەکی بچکۆلانەت
بۆم کردۆتە هەموو گەردوون!
٢٠١١/٤/٥ - هێلسنكی
لاپەڕەی ١١١,١١٢
نووسین: خالید قادری

پەراوێز edit