ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
ڕووت جەمسەری١ هەردوو قوتبە،
نیگات مەكۆی٢ ئەستـێرانە...
ئـێستا، پرسێک سەرانسەرمی داگرتووە:
نازانم چۆن
گەردنێكی ناسكۆڵانە
ئەم گەردوونەی ڕاگرتووە!

١. جەمسەر: شوێنی پێکەوەلکان و یەکگرتنەوەی دوو شت.
٢. مەکۆ: کۆگا، حەشارگە، جێ و مەڵبەندی خڕبوونەوەی گیانەوەران.
٢٠١٧ هێلسنکی
لاپەڕەی ٢٨٥
نووسین: خالید قادری

پەراوێز edit