شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: جەمسەر سەبارەت: ٢٠١٧ هێلسنکی - لاپەڕەی ٢٨٥ - نووسین: خالید قادری ڕووت جەمسەری١ هەردوو قوتبە، نیگات مەكۆی٢ ئەستـێرانە... ئـێستا، پرسێک سەرانسەرمی داگرتووە: نازانم چۆن گەردنێكی ناسكۆڵانە ئەم گەردوونەی ڕاگرتووە! ١. جەمسەر: شوێنی پێکەوەلکان و یەکگرتنەوەی دوو شت. ٢. مەکۆ: کۆگا، حەشارگە، جێ و مەڵبەندی خڕبوونەوەی گیانەوەران. ++++++++++++++++++++++