ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
کەسی تر نا،
هەر زەریا و شەو گوێیان لێ بوو،
هەر زەریا و شەو...
کەنار بۆ پێل لەسەر پشت بوو،
سنگی منیش بێ سەری ئەو...
گوتم: 'هەر تۆ هەیڤی منی'
گوتی: 'زەریام لەمڕۆوە تۆی'
دوای چەند ڕۆژێک جیابووینەوە،
نە من هەیڤم دابەزاند و
نە ئەو زەریای برد لەگەڵ خۆی.
٢٠١٨/٣/٦ - هێلسنکی
لاپەڕەی ٢٨٠,٢٨١
نووسین: خالید قادری

پەراوێز edit