شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: شەوێکی ئۆدێسە سەبارەت: ٢٠١٨/٣/٦ - هێلسنکی - لاپەڕەی ٢٨٠,٢٨١ - نووسین: خالید قادری کەسی تر نا، هەر زەریا و شەو گوێیان لێ بوو، هەر زەریا و شەو... کەنار بۆ پێل لەسەر پشت بوو، سنگی منیش بێ سەری ئەو... گوتم: 'هەر تۆ هەیڤی منی' گوتی: 'زەریام لەمڕۆوە تۆی' دوای چەند ڕۆژێک جیابووینەوە، نە من هەیڤم دابەزاند و نە ئەو زەریای برد لەگەڵ خۆی. ++++++++++++++++++++++