ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
تا ئێستا لەکوێ خۆت مەڵاس دابوو؟
خۆ من عومرێک بوووم دەمزانی تۆ هەی...
وەک بەرخی مێژکە بە دواتەوە بووم،
سنوور بە سنوور، تم تم، پەیاپەی.
لەگەڵ هەر ترپەی هەر پشکەبارنێک
باڵەفرکەی تۆ دەهاتە بەر گوێم.
ئەگەر شابەیتێک، گوڵاوی پەیڤێک،
ڕۆژێک لە ڕۆژان دەرچووبێ لە ژێم،
شیعرم نەگوتووە،
هەر وام زانیوە لەگەڵ تۆ دەوێم!
***

بەڵێ دەزانم،
تا ئەمڕۆ زۆرجار،
وەکوو پارسایی سەرمابەردەڵەی
مانگی بەفرانبار،
تاسەی گەرمایی دەسخەرۆی کردووم،
ئارەزووی چینە
هەڵپێچاوم، بردوومی بۆ داو...
بەڵام باوەڕ کە،
هەر تپکە وساوێک من تێی کەوتبم
بە باوەشی تۆم هاتۆتە بەر چاو!
٢٠٠٢/١/١٧ - هێلسنكی
لاپەڕەی ٣١،٣٢،٣٣
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit