ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
هەر نازدارێ دڵی دامێ،
لە بناری دڵدا ناشتم، وەک نەمامێ.
تا وام لێ هات،
لەسای سەری خۆشەویستان،
بوومە ماخۆی شادارستان!
***
کە تۆم ناسی،
ئەی نەمامی شلک و نەمر،
وام زانی تۆش دەچیتە پاڵ ئەوانی تر:
دەڕوێی، دەبیت
بە فێنکایی... بۆ هاوینم.
بە گەرمایی... بۆ زستانم.
کەچی، لەپڕ، بووی بە شەمچە و
گڕت بەردا دارستانم!
(١٩٧٩/١١/٣٠ - مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit