ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
عەبدوڵڵا پەشێو ڕۆژ نییە لێتان تووڕە نەبم
٧. دەنگی ڕادیۆ و ڕەنگی شۆسە
ڕۆژێک لە ڕۆژان مانم گرت
شەقامەکان زۆر تاسەیان دەکردم و بە دوای هەنگاوما دەگەڕان!
* * *

دوگمەی ڕادیۆم بادا و ڕامگرت:
لەگەڵ (کورتەی دەنگوباس)دا،
خەیاڵم ئەستێرەکانی
وەک گوڵ چنین

کە درێژەی بە (کورتە) دا،
دەمی هەژاران گەیشتە
شانەی هەنگوین

کە ژوورەکەی خۆم بەجێهێشت،
سەگ و مرۆڤ
شۆسەکەیان ڕاخستبوو،
کەوتبوونەوە خەوبینین!
(١٩٧٣ - هەولێر)
@abdulla_pashew
نووسین: ٨٣.١٢٠.٨. ٢٤٨

پەراوێز edit