ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
ماچت دەکەم
ئەی گیانی خۆم، ماچت دەکەم
قۆرتی چەناگەت ماچ دەکەم
نەرمانی گوێت
گۆی مەمکەکانت ماچ دەکەم...
* * *

زۆر تینووتم
لەگەڵ ئەوەی چاک دەزانم
مەمکەکانت، وەک تۆپەخوێ
تا ماچیان کەم
نەمامی زەردی تینوێتی
لە ئێسکمدا پتر دەڕوێ!
* * *

ئەی گیانی خۆم!
لە یەکەم کۆرسی ئەڤیندا
مەمکەکانت فێریان کردم
ڕێزی بەفری کۆسار بگرم
چاوەکانت فێریان کردم
ڕێزی کانیی بنار بگرم
* * *

دەمەوێ بگەڕێمەوە
بۆ سەر تەختەی قوتابخانە
چاوەڕێت کەم
لە دووەم کۆرسی ئەڤیندا
فێرم بکەی مەمکەکانت بپارێزم
فێرم بکەی چاوەکانت بپارێزم
(١٩٧٣ - هەولێر)
@abdulla_pashew
نووسین: ٨٣.١٢٠.٨. ٢٤٨

پەراوێز edit