کفت و ماندووم
نە چاو لە هەنگاوم دەگا،
نە هەنگاو لە چاوم دەگا،
ئاسمان
نەرم نەرم دەپڕوشێنێ
وارشۆ،
کیژۆڵەیەکی دڵتەڕە،
شەو لە وێستگەی شەمەندەفەر
لەگەڵ منا ژوانی هەیە و خۆی دەنوێنێ
بۆیە ئاوا
لە دوێنێوە زڕخەو بووە،
قژی سەوزی خۆی تەڕ دەکا و دایدەهێنێ
* * *
کە من هاتم، تەنیا هاتم
کەسێک بە پیرمەوە نەهات
کەچی کاتێ بەجێت دێڵم،
'مچکێڤیچ'ت بەڕێم دەکا*
کیژۆڵە دڵچنەکانت بەڕێم دەکەن
مناڵە خرپنەکانت بەڕێم دەکەن
کۆشک و تەلاری پاشایی و
بخووری کڵێسەکانت بەڕێم دەکەن!
* * *
وارشۆ،
ئەی شاژنە قژ سەوزەکە!
ئەمشەو دەڕۆم
بێنە ماچ کەم
ئەو کوڵمەی دەیان بەهارە،
جێی ڕنۆکی
دەعبایەکی ترسنۆکی
وەک هیتلەری پێوە دیارە!
نە چاو لە هەنگاوم دەگا،
نە هەنگاو لە چاوم دەگا،
ئاسمان
نەرم نەرم دەپڕوشێنێ
وارشۆ،
کیژۆڵەیەکی دڵتەڕە،
شەو لە وێستگەی شەمەندەفەر
لەگەڵ منا ژوانی هەیە و خۆی دەنوێنێ
بۆیە ئاوا
لە دوێنێوە زڕخەو بووە،
قژی سەوزی خۆی تەڕ دەکا و دایدەهێنێ
* * *
کە من هاتم، تەنیا هاتم
کەسێک بە پیرمەوە نەهات
کەچی کاتێ بەجێت دێڵم،
'مچکێڤیچ'ت بەڕێم دەکا*
کیژۆڵە دڵچنەکانت بەڕێم دەکەن
مناڵە خرپنەکانت بەڕێم دەکەن
کۆشک و تەلاری پاشایی و
بخووری کڵێسەکانت بەڕێم دەکەن!
* * *
وارشۆ،
ئەی شاژنە قژ سەوزەکە!
ئەمشەو دەڕۆم
بێنە ماچ کەم
ئەو کوڵمەی دەیان بەهارە،
جێی ڕنۆکی
دەعبایەکی ترسنۆکی
وەک هیتلەری پێوە دیارە!
* مچکێڤیچ: ئادەم مچکێڤیچ (١٧٩٨-١٨٥٥) شاعیری گەورەی پۆڵەندایە.