ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
دانی پیادەنێم: تۆ جوانی،
وەک دڵۆپە شەونمێکی سەر پەڕەی گوڵ.
پەرستگەی چاوی هەموانی،
وەک دڵۆپەشەونمێکی سەر پەڕەی گوڵ.
کەچی لێم بوویت بە پەساپۆرت،
لەگەڵمایت و لێت بێزارم:

من چیاییم،
ختووکەیەک
وەک گڕ خوێنم دێنێتە کوڵ.
دەبینم تۆش ساردوسڕی،
وەک دڵۆپەشەونمێکی سەر پەڕەی گوڵ!
(١٩٧٥/٦/٤ مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit