ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
عەبدوڵڵا پەشێو ڕۆژ نییە لێتان تووڕە نەبم
١٧. چەند وشەیەک دەربارەی تەمەنی خۆم بۆ ڤ. ن
کاتێ ڤالیا لێم دەپرسێ:
'کەی پێت‌ نایە ئەم دنیایە؟ '
پێکەنینم، وەکوو چووزەرە ڕێواسێک
لەژێر بەفری دەم و لێوما سەر دەردێنێ
پێکەنینم، گریانێکە
زەردەخەنەی هەموو دنیا دەگەچڵێنێ!

بەڵێ، ڤالیا!
نیاندرتاڵ بووم
کاتێ پێی خۆم نایە دنیا.
بە چاوی خۆم
چاخی هەموو پێغەمبەرەکانم دیوە.
کاروانی مێژووی شەرمەزار
بەسەر لۆچی ناوچاوانما تێپەڕیوە

کەچی هێشتا...
ئۆفیسە١ قۆڵبڕەکانی
ئەم چاخە ویژدان تۆپیوە
لە دەفتەری زیندوواندا
ناوی منیان نەنووسیوە!

١. ئۆفیس: نووسینگە، دائیرە
(١٩/ ١٠/ ١٩٧٤ - مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit