ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
پێش تۆ ناسین
مناڵێکی خۆپەرست بووم
وام دەزانی،
ئاسمانی پان دەوارێکە،
تەنیا بۆ من هەڵدراوە
زەوی دوڕگەی دوای تۆفانە،
جگە لە من، هیچ کەسێکی تیا نەماوە

ئەوینی تۆ لەپڕ هات و
شوورە و قەڵامی خاپوور کرد،
ڕەنگەکانی هەموو گۆڕین
یاساکانی ژێروژوور کرد
وای کرد دنیا
بۆ تەنیاییم وەک قەفەس بێ
فێری کردم
شەوان نیو سەرینم بەس بێ!
(١٩٧٣/١٢/١ - ڤەڕۆنێژ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit