ئاڵەکۆک

سوارە ئیلخانیزادە add_a_photo
سوارە لاس و خەزاڵ
١. پێشەکی
بەیتی کوردی کە لکێکی پڕ مێوە و گەڵای داری وێژەی کوردەوارییە، ئەتوانێ، باشترین کانگا بێ بۆ چیرۆک و داستانی کورد.

ئەم نووسینەی بەیت لەسەر تەشکی چیرۆک دوو سوودی ھەیە، یەکیان ئەمەیە کە گوێگری کورد لەبەر ئەمە کە بەیتەکان باسی ڕابردووی ئەوانە ئەکەن، و لەسەرخوو و ڕەوشتی تایبەتی کوردی دامەزراون، زیاتری ئەم چەشنە داستانە وەبەر دڵ دەکەوێ.

دووەم ئەمە کە زانیاری و زانستی گشتی زیندوو ئەبێتەوە و تۆزی کات و زەمان لەسەر ڕواڵەتی پرشنگداری لادەچێ.

ئەم داستانەی لاس و خەزاڵ تەواو لەسەر بەیتی لاس و خەزاڵ نییە و ئەم کارەش لەناو نووسەرانی دەرەوەشدا باوە کە ئەفسانەیەک یان داستانێکی کۆنی ناو کۆمەڵ ئەگۆڕن و لە ڕواڵەتێکی تازەترا نیشانی دەدەن وەک کارێک کە «ئەحمەدی خانی» کە لەسەر بەیتی «مەم و زین»ی کردووە، یان وەک کارەکانی «ئەحمەد شەوقی» و «نازم حیکمەت» لەسەر ئەفسانەی ئەوینی «لەیلی و مەجنون» و «شیرین و فەرھاد» کردوویانە.

سوارە - ١٩٧٠ (١٣٤٩)

پەراوێز edit