ئاڵەکۆک

سوارە ئیلخانیزادە add_a_photo
سوارە خەوە بەردینە
٣. بۆ کچە کوردێ
دزەی نیگای ژێر تارای شەرم و ناز
سەرنجی کێشام کیژی کرچ و کاڵ
ئەی پەریزادەی ئەو پەڕی جوانی
لەو ساوە کە تۆ
بازی نازی تۆ
بۆ منی کڵۆڵ ئەنێریتە ڕاو
دڵ وەک دوو تەپڵەی
سوارەی کوردی
جوانووی نەگیراو
مەیل ئەخاتە باڵ
خەرمانەی بۆنی زولفت لە سار شان
بۆی کێوی شەوبۆ فەسڵی درەنگان
تێریتە بیرم
چاوە کاڵەکەت
هەسارەکەی ڕۆژ بۆ ڕێبواری شەو
یا خۆ قاسپەی کەو لەدەم بەیانا
بۆ هەوارنشین، هەوارگەی شاهۆ
تێریتە بیرم
کە ڕووی وتارت ئەکەیتە لای من
سروەی بەیانی، ئازیز شنە شن
تێریتە بیرم
١٩٧٠

پەراوێز edit