ئاڵەکۆک

سوارە ئیلخانیزادە add_a_photo
سوارە خەوە بەردینە
٢٢. شینگێڕێ
هەڵدەگرێ بکەینە داد و هاوار
بگرین بەکوڵی دڵی بریندار
جێی خۆیەتی با لەش ئاگرین بێ
سوێی خۆیەتی دڵ پڕی برین بێ
ئوستادی مەرامی کورد ویستیم
هۆی هۆنەریی و هونەرپەرستیم
پێنووس کە پەسندی تۆ دەنووسێ
بەرپێ لە ڕەشاوی دڵ دەخووسێ
گوێ بگرە ڕەفیقی دوور وڵاتت
ئەو شیعرە دەنووسێ بۆ خەڵاتت
تەرمت کە دەچێتە گۆڕخانان
هەڵدەگرێ هەڵی گرن بە شانان
شینێکی کورت بۆ کۆچی دوایی حاجی ڕەحمان ئاغای موهتەدی

پەراوێز edit