شاعیر: سوارە کتێب: خەوە بەردینە سەرناو: شینگێڕێ سەبارەت: شینێکی کورت بۆ کۆچی دوایی حاجی ڕەحمان ئاغای موهتەدی هەڵدەگرێ بکەینە داد و هاوار بگرین بەکوڵی دڵی بریندار جێی خۆیەتی با لەش ئاگرین بێ سوێی خۆیەتی دڵ پڕی برین بێ ئوستادی مەرامی کورد ویستیم هۆی هۆنەریی و هونەرپەرستیم پێنووس کە پەسندی تۆ دەنووسێ بەرپێ لە ڕەشاوی دڵ دەخووسێ گوێ بگرە ڕەفیقی دوور وڵاتت ئەو شیعرە دەنووسێ بۆ خەڵاتت تەرمت کە دەچێتە گۆڕخانان هەڵدەگرێ هەڵی گرن بە شانان ++++++++++++++++++++++