سەری نامەم بەناویتۆ خوایە
کەبێ ناوی تۆ نامە بێ نەوایە
خوای بەرزو نەویو هەورازو لێژان
خوای رۆژی دەری پیتۆڵ و گێژان
خوایتەنیای دیارو، نا دیاران
خوای میرو، بەلەنگازو١، هەژاران
خوایمن، ئەیخوای دڵشادو دڵتەنگ
خوای بێیارو بێهاڤاڵو بێرەنگ
خوایبینا، خوایزانا، بەحاڵان
خوای بێ یاوەرو، روتو، رەجاڵان
بەچاو لێکنانێ لێک هەڵدێنی چاوێ
بەهێزە دەستیتۆ هەوکاری ناوێ
ئەگەرچی حازرو ناظر لەگشت جێی
خەیاڵ ناگاتە ئەوجێیە کەتۆی لێی
وجودی تۆ ئەگەرچی رونو سورە
لەرادەی دەرکی زانستیش بەدورە
خوای هەستو، وتەو، بیرو، خەیاڵان
خوای کوێرو، کەڕرو، گێڕو، گەواڵان
بەجیرەی بێمنەت تێرو، بە ئێرو
لە سەرخوانی خواییت مارو مێرو
بە تێربونو نەبونی موچەخۆران
لەدەرکی تۆ نیە تاران و تۆران
بەتۆ دەکرێ بنیری تیشکی تاوێ
کەبێ، گیانی وەبەر، بێگیانی باوێ
لەتۆڕایە تریفەی مانگ لە شەودا
ئەتۆی بێدار و باقیتر لە خەودا
تەڕو پاراوی تۆن ئەزمان لەزاران
لەدەستۆدا دڵی یارو نەیاران
بە ئەمری تۆ هەور بارانی دێنێ
بەسەر چۆڵو چیادا دەیڕژێنێ
بەویستی تۆیە خێریان لێ دەبارێ
کەشی هاوینو پاییزو بەهارێ
ئەتۆ واتکرد کە زستانان بەسەبرن
ئەگەر زستان لەژێر بارستی بەفرن
خوایە ئەیخوای جوانو دزێوان
خوای ئەگریجە زەردو کولمە زێوان
خوای سینەسپیو نەرمو دڵیسەنگ
خوای بسکو کەزیی شۆڕو قەدیتەنگ
من ئەوڕۆ چم ئەوێ لێت هەر زمانی
زمانێبێ کەپەسنی تۆ بزانێ
زمانێکبێ کەزانی زارە کارم
بەهاسانی وشە باوێتە زارم
زمانێکبێ لەگەڵ ئەو واتە ئۆگر
کە 'تەنیا تۆخوای ئیتر کەسی تر'
خەیاڵی من مناڵێ بێزمانە
دەنا یادیتۆ ئاوێتەی دڵانە
وتاریزۆرە بیڵێو چەشنی منداڵ
قسەی بۆنایە دەیکاتە گڕڕ و گاڵ
لەحێیەک پەسنی تۆ زانا نەزانێ
چ دێ ئیتر لەدەستی بێزمانێ
دڵێکم پێبدە دەریای ئەوین بێ
بەرینبێ، بێبرینبێ، ئاگرین بێ
دڵێکبێ خوێننەبێ، دڵبێ لەسینە
دڵێ بێژەنگو، گەردو، بوغزو کینە
بە جارێ زۆریهێنا دەردەداری
دەسو هەنگاوی شلکرد لەشبەباری
ئیتر با تەم لەبەرچاو ناڕەوێنێ
روانگەی دیدە هەردێو کورتی دێنێ
لەئاڵۆزی وتارمڕا دیارە
کەچی پێمکردوە دەردو پەژارە
بنێرە خوایە هەتوانی برینم
کە ژانیدڵ بڕیی خۆشی لەژینم
ئیتر ئەوجار منو ژێنێکی بێوەی
ئیتر جێی ئاخو داخان بگرێئۆخەی
خەمێکم پێمەدە زێدەی توانام
خەمت خوایە لەتوانا زێدە پێدام
لەبەر بێچارەییم هەنگاو بەهەنگاو
بەسەرشێواوی دەڕوانن سەروچاو
دواقوناغی رێگەم دەرکی تۆیە
خوا بگرەدەسم لەو هاتوچۆیە
بەزەت پێمدابێ روناکی بخە رێم
کە بەو رێ راستەدا رزگاربمو بێم
ئەگەر کار کەوتە بەخشینی خوایی
بەگشت پاڕانەوێک دێنی دوایی
بەڵام کەی تامی مەرگم پێ دەچێژن
لە کوردوستانی رزگارم بنێژن
لە فیردەوساو، لە کوردوستانی زەنوێر
لەشوگیان بەشبنو سەیران بکەن تێر
بەئەسپایی دێ دەنگێ نادیاری
دەچرپێنێ بەگوێما جار بەجاری
کە رۆیی کاروانو پایتۆ لەنگە
لەشت پێناچێ گیان دەرکە درەنگە
تەمەن هەرچی هەبو رۆیی لەخەودا
ئەبینم ئێستە زۆر کەم ماوە مەودا
لەئەستۆم هێندگرانە باری تاوان
چەماون پشتمو ئەژنۆم لەتاوان
بەتەنیایی لەرێگەی دورو بێبن
تەمام تەنیا بەلوتفیتۆ هەیەمن
نیە تۆشەم لەروحمیتۆ زیاتر
کە لەوروحمە نیە هیچتۆشە چاتر
نەچارێکم هەیە ئیتر نەڕێی دی
بەرەو قاپیت ئەوە دیم هێدی 'هێدی'
کەبێ ناوی تۆ نامە بێ نەوایە
خوای بەرزو نەویو هەورازو لێژان
خوای رۆژی دەری پیتۆڵ و گێژان
خوایتەنیای دیارو، نا دیاران
خوای میرو، بەلەنگازو١، هەژاران
خوایمن، ئەیخوای دڵشادو دڵتەنگ
خوای بێیارو بێهاڤاڵو بێرەنگ
خوایبینا، خوایزانا، بەحاڵان
خوای بێ یاوەرو، روتو، رەجاڵان
بەچاو لێکنانێ لێک هەڵدێنی چاوێ
بەهێزە دەستیتۆ هەوکاری ناوێ
ئەگەرچی حازرو ناظر لەگشت جێی
خەیاڵ ناگاتە ئەوجێیە کەتۆی لێی
وجودی تۆ ئەگەرچی رونو سورە
لەرادەی دەرکی زانستیش بەدورە
خوای هەستو، وتەو، بیرو، خەیاڵان
خوای کوێرو، کەڕرو، گێڕو، گەواڵان
بەجیرەی بێمنەت تێرو، بە ئێرو
لە سەرخوانی خواییت مارو مێرو
بە تێربونو نەبونی موچەخۆران
لەدەرکی تۆ نیە تاران و تۆران
بەتۆ دەکرێ بنیری تیشکی تاوێ
کەبێ، گیانی وەبەر، بێگیانی باوێ
لەتۆڕایە تریفەی مانگ لە شەودا
ئەتۆی بێدار و باقیتر لە خەودا
تەڕو پاراوی تۆن ئەزمان لەزاران
لەدەستۆدا دڵی یارو نەیاران
بە ئەمری تۆ هەور بارانی دێنێ
بەسەر چۆڵو چیادا دەیڕژێنێ
بەویستی تۆیە خێریان لێ دەبارێ
کەشی هاوینو پاییزو بەهارێ
ئەتۆ واتکرد کە زستانان بەسەبرن
ئەگەر زستان لەژێر بارستی بەفرن
خوایە ئەیخوای جوانو دزێوان
خوای ئەگریجە زەردو کولمە زێوان
خوای سینەسپیو نەرمو دڵیسەنگ
خوای بسکو کەزیی شۆڕو قەدیتەنگ
من ئەوڕۆ چم ئەوێ لێت هەر زمانی
زمانێبێ کەپەسنی تۆ بزانێ
زمانێکبێ کەزانی زارە کارم
بەهاسانی وشە باوێتە زارم
زمانێکبێ لەگەڵ ئەو واتە ئۆگر
کە 'تەنیا تۆخوای ئیتر کەسی تر'
خەیاڵی من مناڵێ بێزمانە
دەنا یادیتۆ ئاوێتەی دڵانە
وتاریزۆرە بیڵێو چەشنی منداڵ
قسەی بۆنایە دەیکاتە گڕڕ و گاڵ
لەحێیەک پەسنی تۆ زانا نەزانێ
چ دێ ئیتر لەدەستی بێزمانێ
دڵێکم پێبدە دەریای ئەوین بێ
بەرینبێ، بێبرینبێ، ئاگرین بێ
دڵێکبێ خوێننەبێ، دڵبێ لەسینە
دڵێ بێژەنگو، گەردو، بوغزو کینە
بە جارێ زۆریهێنا دەردەداری
دەسو هەنگاوی شلکرد لەشبەباری
ئیتر با تەم لەبەرچاو ناڕەوێنێ
روانگەی دیدە هەردێو کورتی دێنێ
لەئاڵۆزی وتارمڕا دیارە
کەچی پێمکردوە دەردو پەژارە
بنێرە خوایە هەتوانی برینم
کە ژانیدڵ بڕیی خۆشی لەژینم
ئیتر ئەوجار منو ژێنێکی بێوەی
ئیتر جێی ئاخو داخان بگرێئۆخەی
خەمێکم پێمەدە زێدەی توانام
خەمت خوایە لەتوانا زێدە پێدام
لەبەر بێچارەییم هەنگاو بەهەنگاو
بەسەرشێواوی دەڕوانن سەروچاو
دواقوناغی رێگەم دەرکی تۆیە
خوا بگرەدەسم لەو هاتوچۆیە
بەزەت پێمدابێ روناکی بخە رێم
کە بەو رێ راستەدا رزگاربمو بێم
ئەگەر کار کەوتە بەخشینی خوایی
بەگشت پاڕانەوێک دێنی دوایی
بەڵام کەی تامی مەرگم پێ دەچێژن
لە کوردوستانی رزگارم بنێژن
لە فیردەوساو، لە کوردوستانی زەنوێر
لەشوگیان بەشبنو سەیران بکەن تێر
بەئەسپایی دێ دەنگێ نادیاری
دەچرپێنێ بەگوێما جار بەجاری
کە رۆیی کاروانو پایتۆ لەنگە
لەشت پێناچێ گیان دەرکە درەنگە
تەمەن هەرچی هەبو رۆیی لەخەودا
ئەبینم ئێستە زۆر کەم ماوە مەودا
لەئەستۆم هێندگرانە باری تاوان
چەماون پشتمو ئەژنۆم لەتاوان
بەتەنیایی لەرێگەی دورو بێبن
تەمام تەنیا بەلوتفیتۆ هەیەمن
نیە تۆشەم لەروحمیتۆ زیاتر
کە لەوروحمە نیە هیچتۆشە چاتر
نەچارێکم هەیە ئیتر نەڕێی دی
بەرەو قاپیت ئەوە دیم هێدی 'هێدی'
١. بەلەنگاز: فەقیر، نەدار.