ئاڵەکۆک

شێخ سەلام عازەبانی add_a_photo
شێخ سەلام › چوارینەکانی خەییام ›
٣٦. لە دڵدا داری خەفەت مەڕوێنە
٣٥
لە دڵدا داری خەفەت مەڕوێنە
کتێبی عەشق ئەشعار بخوێنە
شەراب بنۆشە پیاڵەی پەیاپەی
بە پیاڵەی لەبڕێز ڕیشەی دەربێنە
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: شێخ سەلام. »
دڵ نابێ داری خەمی تیا بڕوێ
خۆش کتێبێکە لە خۆشی بدوێ
مەی‌نۆشین باشە و کام هێنانەدی
خۆ دیارە ژینت چەن کەم بۆ ئەلوێ!
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا گۆران. »
در دل نتوان درخت اندوه نشاند
همواره کتاب خرّمی باید خواند
مِی باید خورد و کام دل باید راند
پیداست که چند در جهان خواهی ماند
«خیام نیشابوری»
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی
@chapkagolibevena

پەراوێز edit