ئاڵەکۆک

میرزای لوڕستانی add_a_photo
میرزای لوڕستانی مەمو ئالانی
٣٩. سوارە و مەم و زین
بەیتی«مەم و زین» لەگەڵ ئەوەشا کە بەچەند ڕەوایەتی جۆربەجۆر گوتراوە بەشێکی زۆری لە ئەفسانە و ئوستوورە تێکەڵ کراوە، لە لایەک «مەم»ی «ئالان»ە و لە لایەکی تر «مەم» کوڕی میرە تەنانەت ناوی «حەڵەب» و «برایم پاشا»ش کە ڕوون نییە چۆن ھاتوونەتەوە ناو بەیتێکی کوردییەوە، لە بەیتەکەی دابڕاوە. بەڵێ پاش ئەو ھەموو گۆڕانە و لەگەڵ ئەم گشت گێڕانەوە لە یەک دوورانەش کاتێ «ئەحمەدی خانی» نەمر بەیتەکە کردووە بەشێوەی عەرووزی، لە شیرەی گیان و زەوقی خۆی زۆر مەبەستی خواناسانە و فەلسەفی ھەڵڕشتۆتە ناو بەیتەکەوە؛ بەڵام ئاکامی کارەکەی «خانی» بەھۆی پێنووسی جادووکار و بیری شاعیرانەی خۆی و ناوەڕۆکی تێر و تەیاری بەیتەکەوە، بۆتە شاکارێک کە وێژەناسێکی گەورەی شووڕەوی لە بەرزییا ئەیخاتە پاڵ «شانامەی فیردەوسی»یەوە و بە یەکێک لە سێ شوێنەواری گەورەی خۆرھەڵاتی ناو ئەبا.
سوارە ئیلخانی‌زادە، تاپۆبوومەلێڵ
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit