ئەرێ یاران دڵم زۆر خۆشە، یارم وەعدى پێ داوم
کەجارێ بێ بە میوانم، لەسەر ئەو قەولە وەستاوم
هەتا ئەکرێ، لەسەر من لازمە قەدرى بەڕۆح و سەر
ئەگەر تەشریفى بێ بۆ لام، بەخێر بێ خوایە، سەر چاوم
بزانن مەیلى چەند زۆرە کەدێ بۆ لام بە میوانى
ئەمەش بۆ من خەڵاتێکە ئەڵێى تاجى لەسەر ناوم
لەشوشەى دڵ شەرابى ئاڵى بۆ تێکەم لەبەردەمیا
لەسەر سینى لەگەڵ گۆشت و کەبابى جەرگى برژاوم
چ شیرین و بەتامە یادەکەى ئێستەش لە دڵمایە
کەگوایە ساڵى پێشوو هاتووەو کوڵمى لەدەم ناوم
نەسیم لەوباخەوە بیهێنە بۆنێکى گوڵى یارم
هوزارى مات و بێدەنگ بووم و نەشئەى تۆیە جووڵاوم
لەبەر دەردى مەراقى ئەو دەمێ ژیر و دەمێ شێتم
دڵم خاڵى نىیە، بێ شک لەبەر ئەم بەزمە، خوڵقاوم
گەلێ ئیسلام لەڕێی عەشقا بەدەستى کافرێ کوژران
منى (مەدهۆش) شەهیدێکم لەڕیزى ئێوە نووسراوم ١

١. ئەم پارچە شیعرە لە ڕۆژنامەی (ژین) و لەکۆمەڵەی (شیرین)دا بڵاوکراوەتەوە.