ئاڵەکۆک

حەمەعەلی مەدهۆش add_a_photo
مەدهۆش یانەی دڵان
٣٤. ئارایشتی تازە
ئێستا کە سروشت باوی نەماوە
ھونەری ڕووکەش وا لەبەر چاوە

باڵای بەرز ھەمووی پاژنە عانەیە
پەرچەم ڕازەوەی نەخشەو شانەیە

لێو نە قەیتانەو نە وەک یاقووتە
باشی سەیر بکەی ڕەنگێکی ڕووتە

لێو کە لە خۆیا فێرە درۆیە
بە دەستەڵاتەو ھەر (بۆیە)ی بۆیە

پێ و پووز بە بەرگی نایلۆنی ڕەنگ کاڵ
سەرنج ئەکێشن بۆ دەرگای خەیاڵ

چەندم لا جوان بوو ئەو مەمکە قنجە
تومەس ئەو قنجە سوخمەی ئەسفەنجە

ئەو سمتە جوانە کە خرت وەستا بوو
شەرمی بردبوو دەسمی کێشا بوو

نوقورچم لێ گرت ھیچ نەئەیەشا
تومەز لاستیک بوو من ڕام ئەکێشا

ئەمجا کە ویستم خۆم دامەزرێنم
لەباتی کچێ کۆگایە دێنم
١٩٥١
حەمەعەلی مەدهۆش، یانەی دڵان (شیعر)، چاپی سێیەم - ٢٠٠٦

پەراوێز edit