من کەوا مەحروومی یارم پادشاهیم بۆچییە
وا بە دەردی وی گرفتارم، ژیانم بۆچییە
نیعمەتی دونیا بە مایە کەی حیسابە بۆ دڵم
بێ مەتاعی چاوەکەی سوود و زیانم بۆچییە؟
نامەوێ باخی وەنەوشە و سونبول و ڕەیحان و گوڵ
خونچەیی لێوی نەبێ باخی گوڵانم بۆ چییە؟
نامەوێ ئەسلا ژیانی خۆم بەبێ دوو لێوی یار
ئاوی حەیوانم نەبێ ڕوحی ڕەوانم بۆچییە
خاکی بەر دەرگانەکەی سەد باغی فیردەوسە لە لام
ئاستانەی ویم نەبێ قەسری جینانم بۆچییە؟
گەر غولامیم پێ کەڕەم کا پادشاهیم کەی دەوێ؟
جێم لەبەر دەرگانە بێ، ڕوتبە و نیشانم بۆ چییە؟
چم لە جێی عیسایی مەریەم (سافیا) بێ وەسڵی یار
ڕوتبەیی ئەعلامەقام و لامەکانم بۆچییە؟