ئاڵەکۆک

سافیی ھیرانی add_a_photo
سافی شیعرەکانی سافی
٥٩. کە زولفی عارزی داگرت و ڕۆژی ڕوونی کرد ئاوە
کە زولفی عارزی داگرت و ڕۆژی ڕوونی کرد ئاوە
عەجەب سیڕڕێکە لەم کوفرە کە ئیمانی لە نێو داوە

لە دەرگانەت ئەگەر دەستم کەێ خاکێ بە سەرما کەم
لە لای خۆم قیبلەکەم، تاجی کەیانم وا لەسەر ناوە

لە ڕوویی ڕەحمەوە جارێ بنۆڕە حاڵی موشتاقان
کە ناڵەی وان بە سانی نەفخی سوور و حەشرە ڕوویداوە

لە هیجرانی گوڵم جان و دڵم غارەت بوو ئەی یاران
لە جسمم گەر دەپرسن وەک وەک موقەببا ئیسمەکەم ماوە

لە شەرقی شەوقی وەسڵت ڕۆژی عومرم وا غرووبی کرد
لە مەولا چۆن ئەبێ ژینم کەوا مەحشەر هەڵستاوە

لە بەحری عەشقی ئیزهاری غەواسیم کرد و نەمزانی
هەزار غەوواسی وەک من لەو عەمیقی کێژە داماوە

نیگار فەرمووی لە عەشقی خۆمە (سافی)م کوشتبوو ئەمما
موحەیەر مام چ سەگ‌مەرگێکە ئێستاکەش دەڵێن ماوە
دیوانی سافی، چاپی سێیەمین ١٩٧٣ زایینی، چاپخانەی کوردستان هەولێر، لاپەڕە ٦٠.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit