ئاڵەکۆک

سافیی ھیرانی add_a_photo
سافی شیعرەکانی سافی
٥. فیدات بێ ڕۆحى شیرینم هەتا کەی دڵ پەرێشانى
فیدات بێ ڕۆحى شیرینم هەتا کەی دڵ پەرێشانى
بەڵایێ وات بەسەر هێنام چ کەس دەرمانى نازانى

زەمانێکە لە گۆشەى بێ‌کەسى ڕەنجوورى تۆیە دڵ
حەبیبم کەعبە کەچ نابێ ئەگەر خۆت بێیە سەردانى

کەسێ لەم عەسرە نەیدیوە بەشەر وەک تۆ بە شیرینى
تەحەیور ما لە تەسویرت ئەگەر نەقاش ئەگەر (مانى)

لە منداڵێوە تەوقى بەندەگى تۆم هەر لە ئەستۆیە
وەکوو قومرى دەناڵێنم عەزیزان دڵبەرم کانى

وەرە سەر چاوەیی چاوم بنۆڕە سەیلى خوێنینم
قیاسى ناکرێ ئەسلا بە حەوز و جۆگە وو کانى

بڵێنە شۆخەکەم تاکەى لە دوورى هەر بناڵێنم
وەکوو عارەب چییە جارێ کە دەستم گاتە دامانى

هەتا ئێستاکە مەشهوور بوو بە بەدنامى لە عەشقى تۆ
چ باکى لۆمەیی غەیرە لەمەولا (سافى هیرانى)
دیوانی سافی، چاپی سێیەمین ١٩٧٣ زایینی، چاپخانەی کوردستان هەولێر، لاپەڕە ٨٣.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit