گوڵناری ڕوخت ڕەشکی بە گوڵزاری ئیرەمدا
دوو تاقی برۆت تەعنی لە میحرابی حەرەمدا
ڕۆح مەستە لە ڕاحی تو لەنێو عالەمی ئەڕواح
باتن لـە (بَلَىٰ) دایە و زاهر لـە (نَعَم)دا
هەستاوی کە هەستاوە قیامەت بە قیامت
ڕۆییوی کە ڕۆییوە دەمم لەو دەم و دەمدا
دڵ وا لەبەر ئازاری وەکوو نوقتەیی زارت
گاهێ لەوجودا هەیه گاهێ لە عەدەمدا
بۆچی نەگری دڵ لەسەر ئەم شێوە پەشێوە؟
وا حەبسە لەنێو چینی چەمی پەرچەمی چەمدا
گەر بێتو بەسەرخۆشی بپرسی لـە نەخۆشیم
حەقولقەدەمە ڕۆح لە قەدەمگاهی قەدەمدا
(سافی) لەبەر ئەم خاڵەیە خاڵی لەخەیاڵە
پاکیمی بـە زۆر دایە وەیا زۆری بـەکەم دا
دوو تاقی برۆت تەعنی لە میحرابی حەرەمدا
ڕۆح مەستە لە ڕاحی تو لەنێو عالەمی ئەڕواح
باتن لـە (بَلَىٰ) دایە و زاهر لـە (نَعَم)دا
هەستاوی کە هەستاوە قیامەت بە قیامت
ڕۆییوی کە ڕۆییوە دەمم لەو دەم و دەمدا
دڵ وا لەبەر ئازاری وەکوو نوقتەیی زارت
گاهێ لەوجودا هەیه گاهێ لە عەدەمدا
بۆچی نەگری دڵ لەسەر ئەم شێوە پەشێوە؟
وا حەبسە لەنێو چینی چەمی پەرچەمی چەمدا
گەر بێتو بەسەرخۆشی بپرسی لـە نەخۆشیم
حەقولقەدەمە ڕۆح لە قەدەمگاهی قەدەمدا
(سافی) لەبەر ئەم خاڵەیە خاڵی لەخەیاڵە
پاکیمی بـە زۆر دایە وەیا زۆری بـەکەم دا
پێنجخشتەکی نووری لەسەر شیعری سافی
لەو فیرقەتی دووری تووە ڕووحم لە ئەلەمدا
نایابە جەمالی تۆ لە نێو ڕۆم و عەجەمدا
حوسنی تووە وا شەوقی لە سینە و دڵمدا
گوڵناری ڕوخت ڕەشکی بە گوڵزاری ئیرەمدا
دوو تاقی برۆت تەعنی لە میحرابی حەرەمدا
گیرساوە لەدڵ ئاگری عیشقت وەکوو میسباح
کەوتوومە بیحاری غەمی عیشقت وەکوو مەللاح
بێ هۆش و نەخۆشم لە فیراقت بەبێ ئەقداح
ڕوح مەستە لە ڕاحی تو لەنێو عالەمی ئەڕواح
باتن لـە (بَلَىٰ) دایە و زاهر لـە (نَعَم)دا
غافل نەبوو جارێکی دڵی من لە غەرامت
بۆ سەروی قەد و قامەت و بۆ بەرزی مەقامت
دائیم کە سەحەرخێزە وەکوو قەیس لە هیامت
هەستاوی کە هەستاوە قیامەت بە قیامت
ڕۆییوی کە ڕۆییوە دەمم لەو دەم و دەمدا
سووتاوە دڵی عاشقی بێچارە به نارت
قوربانی دوو چاوی ڕەش و ئەو ڕوویی عوزارت
مسکینە کە ئەم جیسمە لە ژێر جەور و ئەزارت
دڵ وا لەبەر ئازاری وەکوو نوقتەیی زارت
گاهێ لە وجودا هەیه گاهێ لە عەدەمدا
حەرانی چەمی پەرچەمی چاو و دەم و لێوە
یارەب چییە ئەم پەرچەمە وا بەدری لە نێوە
بۆ عیشقی جەمالی تۆ لەسەحرا وو لە کێوە
بۆچی نەگری دڵ لەسەر ئەم شێوە پەشێوە؟
وا حەپسە لەنێو چینی چەمی پەرچەمی چەمدا
ئەو ئاگری عیشقی تۆ بە جارێ دڵی جۆشیم
دائیم کە لە بۆ وەسلی جەمالی تووە کۆشیم
نەت پرسی بەجارێ لە نەخۆشیم و لەخۆشیم
گەر بێتو بەسەرخۆشی بپرسی لـە نەخۆشیم
حەقولقەدەمە ڕوح لە قەدەمگاهی قیدەمدا
ڕەنجی منە بۆ تو کە وەها زۆر بێ مەئالە
ئیتر بەسە ئەی (نووری)یی بێچارە مەناڵە
بۆ خاڵی سەر ئەو کوڵمەت و بۆ نووری جەمالە
(سافی) لەبەر ئەم خاڵەیە خاڵی لە خەیاڵە
یا کیمی بـە زۆر دایە وەیا زۆری بەکەم دا
لەو فیرقەتی دووری تووە ڕووحم لە ئەلەمدا
نایابە جەمالی تۆ لە نێو ڕۆم و عەجەمدا
حوسنی تووە وا شەوقی لە سینە و دڵمدا
گوڵناری ڕوخت ڕەشکی بە گوڵزاری ئیرەمدا
دوو تاقی برۆت تەعنی لە میحرابی حەرەمدا
گیرساوە لەدڵ ئاگری عیشقت وەکوو میسباح
کەوتوومە بیحاری غەمی عیشقت وەکوو مەللاح
بێ هۆش و نەخۆشم لە فیراقت بەبێ ئەقداح
ڕوح مەستە لە ڕاحی تو لەنێو عالەمی ئەڕواح
باتن لـە (بَلَىٰ) دایە و زاهر لـە (نَعَم)دا
غافل نەبوو جارێکی دڵی من لە غەرامت
بۆ سەروی قەد و قامەت و بۆ بەرزی مەقامت
دائیم کە سەحەرخێزە وەکوو قەیس لە هیامت
هەستاوی کە هەستاوە قیامەت بە قیامت
ڕۆییوی کە ڕۆییوە دەمم لەو دەم و دەمدا
سووتاوە دڵی عاشقی بێچارە به نارت
قوربانی دوو چاوی ڕەش و ئەو ڕوویی عوزارت
مسکینە کە ئەم جیسمە لە ژێر جەور و ئەزارت
دڵ وا لەبەر ئازاری وەکوو نوقتەیی زارت
گاهێ لە وجودا هەیه گاهێ لە عەدەمدا
حەرانی چەمی پەرچەمی چاو و دەم و لێوە
یارەب چییە ئەم پەرچەمە وا بەدری لە نێوە
بۆ عیشقی جەمالی تۆ لەسەحرا وو لە کێوە
بۆچی نەگری دڵ لەسەر ئەم شێوە پەشێوە؟
وا حەپسە لەنێو چینی چەمی پەرچەمی چەمدا
ئەو ئاگری عیشقی تۆ بە جارێ دڵی جۆشیم
دائیم کە لە بۆ وەسلی جەمالی تووە کۆشیم
نەت پرسی بەجارێ لە نەخۆشیم و لەخۆشیم
گەر بێتو بەسەرخۆشی بپرسی لـە نەخۆشیم
حەقولقەدەمە ڕوح لە قەدەمگاهی قیدەمدا
ڕەنجی منە بۆ تو کە وەها زۆر بێ مەئالە
ئیتر بەسە ئەی (نووری)یی بێچارە مەناڵە
بۆ خاڵی سەر ئەو کوڵمەت و بۆ نووری جەمالە
(سافی) لەبەر ئەم خاڵەیە خاڵی لە خەیاڵە
یا کیمی بـە زۆر دایە وەیا زۆری بەکەم دا