ئاڵەکۆک

سافیی ھیرانی add_a_photo
سافی شیعرەکانی سافی
٣٩. پەرێشانیم لە حەد دەرچوو ڕەفیقان جار هەر ئەو جارە
پەرێشانیم لە حەد دەرچوو ڕەفیقان جار هەر ئەو جارە
لە دەردی دووری ئەو شۆخە دڵی زارم بە ئازارە

ئەوا تابووری غەم ئامادە بوو بۆ سەر دڵی مەحزوون
ئومێدی عەیش و شادیم چوو فیراقی یار قوماندارە

ئەگەر خاکی هەموو عالەم بەسەر خۆمدا بکەم هێشتا
لە چاوی بەختی بێ‌بەختم کەمە ئەی خوایە هاوارە

عیلاجی دەردی بێ دەرمانی من ناکرێ بە هیچ لوقمان
مەگەر شۆخی وەفادارم دەوا کا ئەو بریندارە

دوعای دەردم دەکەم هەردەم لە دەردی فیرقەتی جانان
بەڵێ چی دیم لەدەست نایێ گیانم سەخت و بێ‌عارە

وەرە (سافی) بکە تەرکی هەوای دونیایی هیچ و پووچ
بە ئیخلاس ڕوو لە بەغدا کە مەڵێ بەختم نیگونسارە
دیوانی سافی، چاپی سێیەمین ١٩٧٣ زایینی، چاپخانەی کوردستان هەولێر، لاپەڕە ٥٢.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit