جانا بەسە بێمەیلى دەمێ ڕوویى وەفابێ
تا چەندە دڵى زار، بە ئازار و جەفا بێ
نائیبى خەیاڵى تووە غەم بۆیێ لە دڵدا
غارەتگەرە بۆ عەقلى منى خانەخەرابێ
هەرچى لە تەڕەف تۆوە بەسەرما بێ بەقوربان
پێم خۆشە، بڵا بێ لە دڵا گەرچى بەڵا بێ
خاڵى نییە ئەسلا لە تەجەللایى جەماڵت
هەرچى لە سەراتا١ بە سەما جیلوە نومابێ
شەئنى تووە بۆ جیلوەیى مەعنى هەموو عالەم
لاهووتى و ناسووتییە گەرچى لە حیسابێ
خاڵى لە حیمایەت نییە بۆ عاشقى مەهجوور
خۆى دێتەوە هەرچەند بە خەتا بێ، بە خیتابێ
ئیسباتى وجوودى تووە ئەڕواحى فەریقەین
تەسدیقى ئەلەست چ (نەعەم) بێ چ (بەلا) بێ٢
جوزئێکى سیفاتە دوو جیهان ئەوەڵ و ئاخر
سیڕڕێکە لە زاتا چ خەفا بێ چ جەلا بێ
(سافى) بە ئومێدى تووە گەرچى لە حیسابت
ڕووى مەعزەرەتى زەردە بفەرموو لە چ لا بێ

١. ثَری: خاک، زەمین، زەوی، هەرد.
٢. 'وَإِذْ أَخَذَ رَبُّكَ مِن بَنِي آدَمَ مِن ظُهُورِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ وَأَشْهَدَهُمْ عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ أَلَسْتُ بِرَبِّكُمْ ۖ قَالُوا بَلَىٰ ۛ شَهِدْنَا ۛ أَن تَقُولُوا يَوْمَ الْقِيَامَةِ إِنَّا كُنَّا عَنْ هَٰذَا غَافِلِينَ' سورة الأعراف/١٧٢. ئەوساش کە پەروەرندەی تۆ لە پشتی عەولادی ئادەم زاروزیچی بەرهەم هێنا، لەسەرخۆیان شایەتی هەر بەخۆیان دا. گوتی: من پەروەرێنتان نیم؟ گوتیان: بەڵێ، ئێمە لەوە ئاگادارین. نەکا ڕۆژی سەڵا بێژن: نەمانزانی' [وەرگێڕاوی؛ مامۆستا هەژار]