ئاڵەکۆک

سافیی ھیرانی add_a_photo
سافی شیعرەکانی سافی
٣٥. حەبیبا دڵ گەلێ بێمارە بێ تۆ
حەبیبا دڵ گەلێ بێمارە بێ تۆ
لەبەر دووریت لە ڕۆح بێزارە بێ تۆ

فەرامۆشی نییە بەو خەڵقە ئێستێ
لەلای نەقشێكی ڕووی دیوارە بێ تۆ

هەموو دەم وا لە گۆشەی بێ‌كەسیدا
بە شین و زاریی و هاوارە بێ تۆ

ئەگەر فەرمووی چلۆن ماوی ئەمێستێ
لە ئەم سەگ‌مەرگییە، بێ‌عارە بێ تۆ

شەوی هیجران لە بەختی دڵ درێژە
كە ڕۆژی تالعیشی تارە بێ تۆ

كە شادی دوژمن و غەم دۆستە قوربان
جەفا یار و وەفا ئەغیارە بێ تۆ

غەمی خۆی بەس بوو (سافی) وا ئەمێستێ
دڵی غەمباریشی سەربارە بێ تۆ
دیوانی سافی، چاپی سێیەمین ١٩٧٣ زایینی، چاپخانەی کوردستان هەولێر، لاپەڕە ٤٣.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit